Erbil 24°C یەکشەممە 20 نیسان 09:36

ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا 32 گوند و خاڵێکیان سەربە پارێزگای حەلەب کۆنترۆڵ کرد

کوردستان TV
100%


ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە میانی شەڕ و پیکدادانەکاندا لەگەڵ ھێزەکانی ڕژێم، 32 گوند و خاڵێکیان سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا کۆنترۆڵ کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 32 گوند و خاڵی سەربە پارێزگای حەلەب لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵ کراون لەوانە ھەوتە، تەل زەبعە، ئەورەمی گەورە، ئەورەمی بچووک، باشنترە، کۆمەڵەی مەعری، کۆمەڵەی ئەبو عەمشە، کۆمەڵەی ئەمین، کۆمەڵەی مەناھیل، کۆمەڵەی ڕەزوان، موھەندسین، باکدینا، کەفەرناھا، شێخ عەقیل، قوبەتان جەبەل، تەل ڕاقب، تەل دەبابات، عەینجازە، فەوج 46، کەفەر بەسمە، بیسرتون، حور، قاسمییە، عاجل، بالا، سەلوم، کەفەربسین، حیردرکەل و عوەیجەل.

بەوەش ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، تا ئێستا 245 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ڕووبەڕی خاکی سووریا، کۆنترۆڵکردووە و لەئێستادا تەنھا پێنج کیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە دوورن.

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان، ھێزەکانی  سووریا، بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی زەمین بە زەمین، ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگای حەلەب بۆردومان کرد.

دەستەی تەحریر شام، دەستی بەسەر ژمارەیەک چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ھێزەکانی ڕژێم گرت، ھەروەھا دەیان سەربازیی ڕژێمی بەدیلگرتووە.

ھەروەھا بەھەزاران کەسی مەدەنی لە ترسی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ناوچەکە ھەڵاتوون و ڕوویان لە ئیدلب کردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.