سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن داوای کرد کە ڕیز لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا بگیرێت، بۆ ئەوەی ئاوارە لوبنانی و ئیسرائیلییەکان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.
ئیمانوێل ماکرۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بە ڕیککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، ڕایگەیاندوو، ئاگربەستەکە لە ئەنجامی بەردەوامی ھەوڵە ھاوبەشەکانی نێوان فەڕەنسا و ئەمریکا بەدی ھاتووە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: " پاڵپشتی لەوە دەکەین کە سوپای لوبنان لە باشووری ئەو وڵاتە بەھێز و باڵا دەست بیت، ئەوەش بە ئامانجی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە".
باسی لەوەش کردووە: "پێویستە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە، ببێتە مایەی کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە لوبنان، ھەروەھا کۆتایی بە ململانێیەکان بھێنێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "نابێت ئاگربەستمان لەبیر بچێت کە ھێشتا شەڕ لە غەززە بە ھەموو توندوتیژییەکەوە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشدا: "پێویستە ئەم رێککەوتنە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە".
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە سەرکۆماری نوێی لوبنان ھەڵبژێردرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لوبنانییەکان یەکبخات و سەروەریی بۆ وڵاتەکەیش بگەڕێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.