Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:58

ئیسڕائیل و لوبنان لەسەر راگرتنی جەنگ رێككەوتن

کوردستان TV
100%

هەردوو حكوومەتی ئیسڕائیل و لوبنان لەسەر راگرتنی جەنگ رێككەوتوون، رێككەوتن و راگرتنی جەنگەكەش بە سەرپەرشتی لیژنەیەكی پێنج وڵاتی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بڕیارە رێككەوتنەكەی نێوان ئیسڕائیل و لوبنان لەسەر راگرتنی جەنگی نێوانیان لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی بێتە راگەیاندن.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە بڕیاری راگرتنی جەنگ بە سەرپەرشتی پێنج وڵات جێبەجێ دەكرێت كە ئەوانیش بریتین لە ئەمەریكا، فڕەنسا، ئیسڕائیل، لوبنان و هێزەكانی یونیفێل.

لە یەكێك لە خاڵەكانی رێككەتنەكە هاتووە، دەبێت سوپای ئیسڕائیل لە ماوەی 60 رۆژدا تەواوی ئەو ناوچانە جێبهێڵێ كە لە لوبنان دەستی بەسەردا گرتووە.

هەروەها هاتووە، سوپای لوبنان دەچێتە هەمان ئەو شوێنانەی كە پێش هەڵگیرسانی شەڕ تێیدا جێگیر ببوون.

جەنگی نێوان سوپای ئیسڕائیل و حزبوڵا لە لوبنان لە مانگی ئەیلوولی رابردوو بەشێوەی راستەوخۆی لەنێو خاكی لوبنان دەستی پێ كرد و سوپای ئیسڕائیل پێی نایە نێو باشووری لوبنانەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.