Erbil 12°C چوارشەممە 11 کانونی یەکەم 01:15

پزیشکان هۆشدارییان ده‌ده‌ن لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ئامێری مەساج لەسەر شوێنێکی دیاریکراوی جەستە

کوردستان TV
100%

پسپۆران ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە ئەم ئامێرانە لەسەر ملی بەکارنەهێنن،دکتۆر جۆ، پسپۆری پزیشکی ڕوونیکردەوە، بەکارهێنانی دەمانچەی مەساج لەسەر مل مەترسییەکی گەورەی تەندروستی دروست دەکات بەهۆی نزیکی خوێنبەرە گرنگەکانی ئەم ناوچەیە، کە خوێن دەگوازنەوە بۆ مێشک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لەرزینانەی کە ئەم ئامێرانە دروستی دەکەن لەوانەیە ببێتە هۆی پچڕان یان مەترسی بۆ سەر  ئەم خوێنبەرانە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.ڕێگەی تری سەلامەت هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژی مل بە بەکارهێنانی مەساج، بەڵام هۆشداریدا لە مەساجکردنی لایەکانی پێشەوەی مل و ڕوونیکردەوە کە هاندانی ئەم ناوچەیە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر کەسەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی کە دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیانی دروست بکات.

 لەکاتێکدا ئازاری مل گلەیییەکی باوی جیهانە، شارەزایان پشتڕاستیان کردەوە کە زۆربەی ئەم ئازارە کاتییە و زۆرجار دوای چەند هەفتەیەک نامێنێت. 

پزیشکەکان ئامۆژگاری دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەم ناوچەییە لە ڕێگایی بەکارهێنانی ئازارشکێن، یان بەکارهێنانی پاڵەپەستۆی گەرم یان سارد بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.