Erbil 4°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 00:44

ئازه‌ربایجان.. 29 یه‌مین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا

کوردستان TV
100%


 
دوای 11 رۆژ له‌ كاركردن و كۆبوونه‌وكانی بیست و نۆیه‌مه‌نی کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا ناسراو به‌ كۆپ 29 لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.

 له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ره‌شنێوسێك په‌سه‌ند كرا كه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و ده‌بێت وڵاتانی پێشکەوتوو ساڵانە 300 ملیار دۆلار  بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بکەن تاوەکو بتوانن رووبەڕووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە. 

به‌شێك له‌و وڵاتانەی لەگەڵ رێککەوتنەکە بوون بە چەپڵەڕێزان پێشوازییان لە راگەیاندنی ره‌شنووسه‌كه‌ کرد، بەڵام هەندێک وڵات رەخنەی تووندیان لە وڵاتانی دەوڵەمەند گرت بەوەی هەنگاوی جیدیان نەهاویشتووە بۆ زیادکردنی بڕی هاوکارییەکە.

 لە هەمانکاتدا رەخنەی تووندیشیان ئاراستەی وڵاتی ئازەربایجان وەک وڵاتی سەرپەرشتیار و میوانداری لووتکەکە کرد بەوەی تەنیا لەبەر ئەوەی بڵێن لە وڵاتەکەیان رێککەوتن کراوە، بەپەلە واژۆی لەسەر رێککەوتنەکە کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە لە یەکەم رەشنووسی رێککەوتنەکەدا، رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بڕی یەک تریلیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تی وڵاتین هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت کردبوو. 

بەگوێری رێککەوتنەکە، هەتاوەکو ساڵی 2035 پێویسته‌ دەبێت وڵاتانی پێشکەتوو کە بە وڵاتانی پیشەسازی ناسراون و بەرپرسیارن لە دەردانیسه‌دا حه‌فتا و حه‌وتی گازە ژه‌هراوی و  زیانبەخشەکان بۆ نێو هەوا، ساڵانە 300 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابین بکەن، ئەمەش به‌ به‌راورد به‌ رێککەوتنەکەی پێشووتر سێ ئه‌وه‌نده‌ زیاتر بوو كه‌ ئه‌و كات  ساڵانه‌ ته‌نیا بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ ته‌رخانكرا كرابوو. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.