دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بنیامین ناتانیاھو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ده‌ركرد و بریتانیاش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و فه‌رمانی دادگا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا بڵاویكردەوە،حکومەت پابەندە بەجێبەجێكردنی یاساکان و فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاھو و ئەو كەسانەی كە لە دادگا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان فەرمانی دەستگیردنیان بۆ دەردەچێت.
وسینگەی كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بنیامین ناتانیاھو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر دەکرێت، ئەگەر بێتە خاکی بریتانیا، ئەوەش دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکانەوە بۆ دەرچووە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه تا ئێستا كەس لەسەر فەرمانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەكان لەلایەن بریتانیاوە دەستگیر نەكراوە، چونکە هیچ کەسێک سەردانی وڵاتەکەی نەکردوە کە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە داواکراوبوبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.