Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:20

سویسرا: ھەر کاتێک ناتانیاھو سەردانی وڵاتەکەمان بکات دەستگیری دەکەین

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی دادی سویسرا، ئینگرید ڕێسێر ڕایگەیاند کە پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو فەرمانەی کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت دەرکراوە.

ئینگرید ڕێسێر لە وەڵامی پرسیارێک بۆ میدیاكان لە بارەی ھەڵسەنگاندنیان بۆ فەرمانەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، گوتی: سویسرا پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمای پەسەند کردووە کە بنەمای یاسایی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە و ئێمە پشتگیری لە سەربەخۆیی و کارەکانی بۆ لێپرسینەوە دەکەین.

باسی لەوەش کرد کە پابەندن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و ڕایگەیاند: ھەر کاتێک بنیامین ناتانیاھو و یۆواڤ گالانت سەردانی سویسرا بکەن، ئەوا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی سویسراوە دەستگیر دەکرێن.

هاوكات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا، ڤالێنتین کلیڤا ڕایگەیاند سویسرا ئەو بڕیارانەی کە لە 21ی ئەم مانگەدا، لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەرکراون، لەبەرچاو دەگرێت.

گوتیشی: سویسرا ڕێز لە سەربەخۆیی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت، بەڵام ھیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بڕیارانە نادات.

ڕۆژی پێنجشەممە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت دەرکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.