Erbil 12°C چوارشەممە 11 کانونی یەکەم 01:15

یەكێك لە بەسوودترین میوەكان لەسەر گۆی زەوی

کوردستان TV
100%

كاتێك باسی باشترین و بەسوودترین میوە لەسەر گۆی زەوی بۆ جەستەی مرۆڤ دەكرێت رەنگە یەكسەر مێشكت بۆ پرتەقاڵ و ترشەمەنییەكان بچێت بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین سی، یاخود زەینت بۆ هەنار بچێت كە رێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسان و دژە هەوكردنی تێدایە، بەڵام میوەی بەسوودتر لەوان هەن.

تۆڕی (بی بی سی) ئاماژەی بەوەداوە كە یەكێك لە باشترین و بەسوودترین میوەكان لەسەر گۆی زەوی بۆ جەستەی مرۆڤ میوەی كرێمی (Cherimoya)یە، بەهۆی ئەوەی لە كۆی 100 نمرە 96 خاڵی دراوەتێ.

 وێنە: میوەی كرێمی (Cherimoya)   

میوەی کرێمی كاریگەرییەكی بەرزی بۆ لەناوبردنی 12 جۆر خانەی شێرپەنجە هەیە، لەوانە شێرپەنجەی کۆڵۆن، مەمک، پرۆستات، سییەکان و پەنکریاس، زیاتر لە 10 هەزار جار کاریگەرترە لە چارەسەری کیمیایی بۆ خاوكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.

میوەی كرێمی رێژەیەی زۆر لە شەكری سوودبەخش و پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (ئەی، سی، بی 1 و بی 2).

میوەی كرێمی پڕە لە ماددەكانی دژە ئۆكسان و دژە هەوكردن و ریشاڵ و ڤیتامین و كانزا، سوودی زۆری بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و تەندروستی دڵ و چاو و جەستە هەیە، ڕێژەیەكی زۆریش لە توخمەکانی وەک مەگینسیۆم و فسفۆر و ئاسن و مس لە میوەی کرێمدا هەیە كە وا دەکات زۆر بەسوودبن بۆ تەندروستی جەستە و ئێسک.

هەرچەندە بە ڕووخسار و شێوەی دەرەوەی میوەیەكی ڕەق و دڕكاوی دیارە، بەڵام لە ناوەوەی میوەیەكی كرێمی تام خۆشی شیرین هەیە، بۆیە هەندێكجار بە سێوی كرێمی ناودەنرێت.

میوەی كرێمی هەروەها توانایەكی بەرزی هەیە بۆ بەگژداچوونەوەی نەخۆشی شەکرە، وادەكات ئاستی شەکرەی خوێن بە جێگیری و مامناوەندی بمێنێتەوە.

ئەمە جگە لەوەی كە میوەی كرێمی بەسوودە بۆ رێكخستنەوەی ماوەی خەو و هەستكردن بە دڵخۆشی و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی خەمۆكی لە مرۆڤدا، هەروەها خواردنێكی زۆر بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كۆئەندامی هەرس و كۆڵۆنیان هەیە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.