Erbil 18°C پێنجشەممە 21 تشرینی دووەم 10:42

پشووی بەشێك لە فەرمانبەران بەهۆی سەرژمێری درێژكرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان درێژكردنەوەی ماوەی پشووی بەشێك لە فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانی بۆ ماوەی 20 رۆژی دیكە راگەیاند ئەوانەی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و بۆ سەرژمێری چوونەتەوە زێدی خۆیان.

هێمن میرانی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند: بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی سەرژمێری، پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندان، ئەوانەی خەڵکی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، تاوەکو 10ـی کانوونی یەکەم درێژ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕبکەنەوە.

دوای تەواوکردنی فۆرمی یەکەم کە ئەمڕۆ و سبەی پڕ دەكرێنەوە، قۆناغێکی دیکەی سەرژمێری دەست پێ دەکات کە پرسیار و زانیاری زیاتری تێدایە.

پێویستە لەو کاتەی بژمێرەکان لە قۆناغی دووەم سەردانی خێزانەکان دەکەنەوە، لایەنی کەم یەکێک لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوە و هەموو بەڵگەنامەکانی ئەندامانی خێزانەکەیانی لابێت و فۆرمی دووەم بە دروستی پڕبکەنەوە، بۆیە رێگە بەو کەسانەش دەدرێت لە ناوچەکانیان بمێننەوە.

لای خۆشییەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ئەو فەرمانبەر و ئەفسەر و كارمەندانە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و دەرفەتییان پێ دەدات تا ئەو کاتەی بژمێرەکان دووبارە سەردانیان دەکەنەوە تاوەکو هەموو پرۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.