سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكومییەكانی سنووری پارێزگای كەركووك كرایە پشووی فەرمی.
لە نووسراوێكی پارێزگای كەركووك هاتووە كە پشووەكە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراقە.
داواش لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای كەركووك كرا هاوكاری بژمێر و تیمەكانی سەرژمێری بكەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی سەرژمێری بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.