Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 17:14

پزیشکان هۆشدارییان ده‌ده‌ن كه‌ نابێت زیاتر لە 10 خوولەك لەسەر توالێت دابنیشیت

کوردستان TV
100%


پزیشکان هۆشدارییان داوە لە دانیشتن لە تەوالێت بۆ ماوەی زیاتر لە دە خولەک چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەندێک کێشەی تەندروستی، لەوانە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە مایەسیری و لاوازبوونی ماسولکەکانی حەوز.

پزیشکێکی نەشتەرگەری قۆڵۆن و کۆم لە سەنتەری پزیشکی باشووری ڕۆژئاوای زانکۆی تەکساس لە شاری داڵاس ڕایگەیاندووە: کاتێک نەخۆشەکان دێنە لام و سکاڵایان هەیە کە پەیوەندی بە مایەسیری هەیە، یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان کە لێیان دەپرسم ئەوەیە کە چەند کات لە تەوالێت دەبن.

لەکاتی دانیشتن لەسەر تەوالێت، شوێنی کۆم زیاتر دادەبەزێت لەوەی ئەگەر لەسەر قەنەفە دانیشتبیت ، هەروەها هێزی کێشکردن و زیادبوونی فشار لەسەر نیوەی خوارەوەی لەش کاریگەری لەسەر سوڕی خوێن دەبێت لە ئەنجامدا خوێنبەرەکانی دەوروبەری کۆم دەئاوسێن و پڕ دەبن لە خوێن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاد دەکات.


زۆر کەس مۆبایلەکانیان لە تەوالێت بەکاردێنن ئەمەش کێشەیە گەورەتر دەکات، بەو پێیەی ئەم کەسانە ئاگاداری کات نابن.  

ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە کاتێکی زیاتر لە تەوالێت بەسەر دەبەن و ئەمەش زۆر ناتەندروستە بۆ کۆم و بنی حەوز.ماسولکەکانی بنی حەوز بڕێکی زۆر لە جوڵەی ڕیخۆڵە ڕێکدەخەن، و لەگەڵ تەواوی جەستە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی پیسایی بە ئاسانی تێدەپەڕێت. بۆ ئەوەی کاتێکی زۆر لە تەوالێت بەسەر نەبەیت، پێویستە مۆبایل و گۆڤار و کتێب نەبرێتە تەوالێت.  و پێویستە خەڵکی بە تێکڕا پێنج بۆ دە خولەک لە تەوالێت بن هەروەها هەمیشە  پسپۆڕان ئامۆژگاری خواردنەوەی ئاوی زۆر و خواردنی ئەو خۆراکانە دەکەن کە ڕیشاڵی زۆریان تێدایە، بۆ ئەوەی جوڵەی ڕیخۆڵە بەردەوام ئاسان بکات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.