فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەهێرشێكی ئاسماندا كە لەڕێگەی فڕۆكەی F16 ئەنجامدراوە و كه به‌هۆیه‌وه چوار تیرۆریستی داعش لە دۆڵی زەغیتون لە کەرکوک كوژران و حهشارگهكهشیان له‌ناوبرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه هاتووه، بە پشت بەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران عێراق و زانیاری وردی ده‌زگای هەواڵگری، دوای چه‌ند ڕۆژێك لە چاودێریكردنی گروپێكی تیرۆریستی داعش كە لە چوار كەس پێكهاتبوون، لە هێرشێکی ئاسمانی سه‌ركه‌وتوودا بۆ سەر حەشارگەیەکەیان له پارێزگای کەرکوک کوژران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزە ئەمنییەكان و سیستەمی هەواڵگری بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ بەدواداچون و نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.