زۆرینەی هاووڵاتییانی ئەمەریكا لە گرەوكردنی ئەلیكترۆنی پێشبینیان كردووە دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەركەوتن بەدەست بهێنێ.
لە نووسینگەكانی گرەوكردنی ئەلیكترۆنی (Polymarket) بە رێژەی 60.3%ی هاووڵاتییانی ئەمەریكا پێشبینییان كردووە دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆ سێشەممەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەركەوتن بەدەستبهێنێ، لەبەرامبەریشدا رێژەی تەنیا 39.8% پێشیبنی سەركەوتنیان بۆ كامالا هاریس بەربژێری دیموكراتەكان كردووە.
چاوەڕوانیش دەكرێت بەهای گرەوەكان لە نووسینگەكانی گرەوكردنی ئەلیكترۆنی بڕی 3.2 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
ئەمەڕۆ چوارشەممە بەفەرمی پڕۆسەی هەڵبژاردنی 47ـەمین سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەستی پێ كرد، تێیدا هەریەك لە بەربژێری دیموكراتەكان كامالا هاریس و بەربژێری كۆمارییەكان دۆناڵد ترەمپ ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی ویلایەتەكان دەكەن بۆ بوون بە سەرۆكی چوار ساڵی داهاتووی ئەمەریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.