یهكێتی ناوهندی تۆپی پێی كوردستان ڕاگهیهندراوێكی له بارهی یارییهكانی وهرزی نوێی خولی نایابی كوردستان بڵاوكردهوه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئاگاداری هەموو ئەو دەزگا راگەیاندن و کەناڵانە دەکەینەوە کەوا نیازی کڕینەوەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستانیان هەیە بۆ وەرزی 2024 _ 2025 بە شێوەی ( راستەوخۆ یاخود راپۆرت ) لە ئەمڕۆوە 5 _ 11 _ 2024 تاوەکو رێکەوتی 10 _ 11 _ 2024 پەیوەندی بە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بکەن بە مەبەستی پێدانی رێنماییەکان.
ئاماژه بهوهش دراوه، به بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رووماڵکردن و گواستنەوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستان کراوەیە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و کەناڵەکان، لە دەسپێکی گەڕی دووەمەوە هیچ دەزگا و کەناڵێک بەبێ کڕینەوەی مافی پەخشی یارییەکان بۆی نیە رووماڵی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.