لە كاتێكدا ئێران هەڕەشە لە هێرشكردن بۆ سەر ئیسرائیل دەكات و ئەمریكا و ئیسرائیلیش ئامادەكارییان بۆ بەرگریكردن لەو هێرشە كردووە، ئیسرائیل ئەمڕۆ بە روونی راگەیاند كە ئەگەر میلیشیاكانی عێراق بەردەوام بن لە هێرشەكانیان، دەبنە ئامانجی هێرشەكانی ئیسرائیل.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل دوو بەرپرسی ئیسرائیلی ئاماژەیان بهوه داوە كە ئەگەر میلیشیاكان بەردەوام بن لە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل تەلئەبیب چەند ئامانجێكی دەستنیشان كردووە كە هەندێكیان عێراقی و ئەوانی تر سەربە میلیشیاكانن لە عێراق بۆردمانیان دهكات. ئەو دوو بەرپرسە ئیسرائیلییە كە ناویان ئاشكرا نەكراوە گوتوویانە، لە رێگەی مانگە دەستكردەكانەوە دەستنیشان كردووە كە ئێران هاژهكی بالیستی بۆ عێراق دەگوازێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێران ههرهشهی كردووه هێرش بكاته سەر ئیسرائیل.
سهرچاوهكه ئاماژەی بەوەش داوە، بۆ ئەو مەبەستە هۆشداریی بە حكوومەتی عێراق دراوە كە كۆنترۆڵی میلیشیاكان بكات و رێگە نەدات خاكەكەی بەكار بێنن بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، ئەگەر نا ئیسرائیل لە لێدانیان دوودڵ نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.