بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتڕاستیان کردووه‌ته‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌مه‌به‌ستی هێرشی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل ده‌ستی به جموجۆڵی سەربازی كردووه.
رۆژی رابردوو عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران له لێدوانێكیدا بەڵێنیدا وەڵامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل و ئەمریکا، دژی تاران یان ئەو گروپانەی کە لە ناوچەکەدا پشتیوانیان لێدەکەن، بداتەوە.
جەختیشی کردەوە کە وەڵامدانەوەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و به جۆرێك به‌زه‌بر ده‌بێت كه له ئاستی چاوه‌ڕوانی نه‌یارانیدا نییه. له‌ئێستادا میدیاكانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زرای به‌رپراسنی ئاگاداری وڵاته‌كه‌یان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی به جوڵه سه‌ربازییه‌كان كردووه.
هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە چەندین جموجۆڵی سەربازی لە ئێران تۆمار کراون. ئه‌وه له كاتێكدایه بریاره رۆژی 5ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش هۆشداریی داوه‌ته تاران لە ئه‌گه‌ری وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، ناتوانێت کۆنتڕۆڵکردنی ئیسرائیل بکات.
هه‌ر له‌و چوارچێویه‌دا دوێنێ سوپای ئەمریکا فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی په‌نجا و دووی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە ئیسرائیل، هێشتا لە هەردوو کەرتی غەززە و لوبنان سه‌رقاڵی شه‌ڕكردنه له دژی حه‌ماس و حیزبوڵڵای لوبنان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.