بهرپرسانی ئهمهریكا دهڵێن، هێرشی درۆنی گروپه چهكدارهكان لە عێراقەوە بۆسەر ئیسڕائیل زیادیکردووە و پێدەچێت تهلئهبیب وەڵامی راستەوخۆی ئەو هێرشانە بداتەوە. دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت، بەئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان راگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوو، رۆژانە لانیکەم پێنج هێرشی درۆنی لە عێراقەوە بۆسەر ئیسڕائیل ئەنجامدراوە، ئەمهریکا و هاوپەیمانەکانی ناچاربوون بەشێک لەو درۆنانە بخەنەخوارەوە پێش ئەوەی بگەنە خاکی ئیسڕائیل.
دهشڵێن، هێرشەکان لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن و پێدەچێت سوپای ئیسرائیل وەڵامیان بداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.