جارێكی دیكه به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق به درۆن هێرشیكرده سه‌ر ئیسڕائیل. بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل.
ده‌شڵێت، لە درێژەی هەڵمەتەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پاڵپشتیی گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی دەیکات، ئەمڕۆ بە درۆن هێرشمان کردە سەر پێگەیەکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر هێرشێك له لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت به‌خێرایی پشتراستی ده‌كه‌ینه‌وه و زانیاری پێویستی له‌باره‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق به به‌رده‌وامی به درۆن هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسڕائیل و تا ئێستا بووه‌ته هۆی كوشتنی چه‌ندین سه‌رباز و برینداربوونی ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ی ئیسڕائیل، به‌ڵام ته‌لئه‌بیب تا ئێستا به ئاشكرا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.