Erbil 16°C دووشەممە 04 تشرینی دووەم 23:16

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی دووەم

کوردستان TV
100%

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، چووە گەڕی دووەم بەهۆی ئەوەی هیچ كام لە بەربژێرەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبێهنن.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 271 پەرلەمانتار دەستی پێ كرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دانیشتنەكەدا چوار كەسایەتی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەربژێر كردبوو كە ئەوانیش بریتی بوون لە (مەحموود مە‌شهەدانی، عامر عەبدولجەبار، سالم عیساوی و تەڵاڵ ئەلزوبێعی)

لە گەڕی یەكەمی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكەدا هیچ كام لە بەربژێرەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست  كە 166 دەنگە بەدەستبهێنن بۆ بوون بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆیە بە ناچاری پەنا برایە بەر گەڕی دووەم بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكە.

ئەنجامەكان گەڕی یەكەم بەمشێوەیە بوون (مەحموود مە‌شهەدانی 153 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 9 دەنگ، سالم عیساوی 95 دەنگ، تەڵاڵ ئەلزوبێعی 0 دەنگ)، لەگەڵ 15 دەنگی پووچەڵ.

لە گەڕی دووەمدا هەر بەربژێرێک توانی 50 +1 دەنگەکان بەدەستبهێنێت، دەبێتە سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.