ئێران به‌نیازه وه‌ڵامی توندی بۆ هێرشەکەی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل هه‌بێت. کەناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئێران بە نیازە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و توندی بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل هه‌بێت، پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا كه بڕیاره لە پێنجی تشرینی دووه‌مدا، ئەنجام بدرێت.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێران پاشەکشەی کردووە لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی قورسایی ئەو هێرشانەی کە ئیسرائیل لە بیست و پێنجی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامی دا.
سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل لە ئارادایە، بەڵام ڕه‌نگه به‌منزیكانه نه‌بێت. هاوكات پات ڕایدەر، گوتەبێژی پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ڕه‌نگه ئێران بە هێرشی سەربازیی وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوه. هەروەها دووپاتیشیكرده‌وه، وەزارەتی بەرگریی وڵاته‌كه‌ی لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی ئێران دەکات كه په‌نا بۆ چ جۆره هێرشیك ده‌بات.
ڕایده‌ر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه واشنتۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری و پاڵپشتیكردنی ئیسڕائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.