Erbil 18°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 10:56

بەهۆی دروستبوونی پشێوی.. دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا، كۆتایی بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هێنرا دوای ئەوەی لەنێو هۆڵی كۆبوونەوە پشێوی و گرژی لەنێوان بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد و عەرەبی سوننە دروست بوو.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی موڵك و زەوی بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی پێشووی بەعس.

لە دانیشتنەكەدا پشێوی و گرژی لەنێوان بەشێك لە پەرلەمانتارانی كورد و عەرەبی سوننە بۆ دەنگدان و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە دروست بوو.

بەو هۆیەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنەكەی راگرت و پڕۆسەی دەنگدانی بۆ پڕۆژەیاساكە بۆ كاتێكی دیكە دواخست.

هەردوو لایەنی كورد و توركمان پشتگیری پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خاوەندارێتی موڵك و زەوی بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی پێشووی بەعس دەكەن كە لەنێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 دەری كردبوون دژی جوتیارە خاوەن زەوییەكان لە كەركووك و ناوچە كوردستاییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

لەبەرامبەریشدا بەشێك لە لایەنە سوننەكان ترسیان لە پڕۆژەیاساكە هەیە و بە ئاشكرا دژایەتی دەكەن و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ لەناوبردن و تێنەپەڕاندنی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.