هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر كوردستانی سووریا به‌رده‌وامن و ئه‌مڕۆش چه‌ندین شوێنی له قامشلۆ و رمێلان به‌ئامانج گرت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، له دوێنێوه سوپای توركیا به به‌رده‌وامی چه‌ندین شوێنی له شاری قامشلۆ بۆردومان كردووه، به‌یانی ئه‌مرۆش ناوه‌ندی شاری قامشلۆی كردووه‌ته ئامانج. گوتیشی، له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان هیچ ئامارێك له‌به‌ر ده‌ست نیه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، درۆن و فرۆكه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنێكیان له شارۆچكه‌ی رمێلان به ئامانج گرتووه. ئاشكراشی كرد، ناوه‌ندی ئاسایشی رمێلان یه‌كێك له‌و شوێنانه بووه كه به‌ئامانج گیراوه و خاڵێكی سه‌ربازیش له باشووری رمێلان یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كان بووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه سوپای توركیا به به‌رده‌وامی ناوه‌ند و پێگه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی سووریا بۆردومان ده‌كات و ئه‌مه‌ش وای كردووه، خه‌ڵكی سڤیل له هه‌ردوو به‌شی كوردستان تووشی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی ببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.