دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، ئاژانسی سكای نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای ده‌كات، ڕوسیا ئێرانی له بوونی جووڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئاگادار كردوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی روسیاش له ده‌ره‌وه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن له ناوچه‌كه‌دا هاتووه.
دوای هێرشه‌كه‌ش وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد و بە "پێشێلکردنی سەروەری وڵاتی ئێران و پێشێلکردنی یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی زانی، هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌دا هاتووه سعودیە هەڵوێستی پتەوی خۆی لە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی پەرەسەندنی ئالۆزی ناوچەکە و فراوانبوونی ئەو ململانێیەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە دەکات، دووپات دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.