Erbil 9°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 04:32

بەرگریی ئاسمانی ئێران: سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی دایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


باره‌گای به‌رگریی ئاسمانی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هێرشه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ تاران، خوزستان و ئیلامی گرتووه‌ته‌وه‌ و زیانه‌كان كه‌من.

 باره‌گای به‌رگریی ئاسمانی ئێران ده‌شڵێت، سەرەڕای هۆشداریی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە رژێمی تاوانکار و نایاسایی زایۆنی (كه‌ مه‌به‌ستی ئیسڕائیله‌) بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کردەوەیەکی شەڕفرۆشانە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام.

 ده‌شڵێت، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە لەلایەن سیسته‌می بەرگری ئاسمانییه‌وه‌ سەرکەوتوو بووە و زیانێکی کەم و سنووردار بە هەندێک شوێن کەوتووە کە قەبارەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. 

كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسڕائیل هێرشی بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد و چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی و به‌تایبه‌تیش پێگه‌ مووشه‌كییه‌كانی ئێرانی به‌ئامانج گرت، هێرشه‌كه‌ چوار كاتژمێری خایاند و تا كاتژمێر شه‌شی به‌یانی به‌رده‌وامبوو.

 له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ش كه‌ناڵی دوازده‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت، هێرشەکان بە سێ قۆناغ بوون، و نزیکەی سه‌د فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل بەشدارییان تێدا کردووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.