سەرچاوەیەكی بەریتانی ئاشكرای دەكات، ئیسڕائیل پلانی داڕشتووە سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی بزووتنەوەی حەماس بكوژێت، جەختیش دەكاتەوە كە پلانەكە ئەوەندە بەخێرایی ئەنجام دەدرێت كە هاوسەرۆكەكان فریای وەرگرتنی یەكەم مووچەی سەرۆكایەتیش ناكەون.
بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی حەماس، ئەنجوومەنێكی سەرۆكایەتی پێكهێنراوە كە 4 كەسایەتی ناسراو خەلیل ئەلحەیە، خالید مەشعەل، زاهیر جەبارەین، محەمەد دەروێش لەگەڵ دوو كەسی دیكەی نەناسراو پێكهاتوون.
دروستكردنی ئەم ئەنجوومەنە بۆ ئەوە بووە كە ئیسڕائیل نەتوانێ بیانكوژێت، دوای ئەوەی هەریەك لە سەرۆكەكانی پێشوو ئیسماعیل هەنییە و یەحیا سینواری كوشت.
رۆژنامەی (ئێكسپرێس) ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە: ئیسڕائیل پلانێكی تۆكمەی بۆ كوشتن و لەناوبردنی هەر چوار سەرۆكە ناسراوەكەی بزووتنەوەی حەماسی داڕشتووە.
بڵاویشی كردەوە: پلانەكەی ئیسڕائیل بەم نزیكانە و بە خێرایی ئەنجام دەدرێت، بەشێوەیەكە كە هاوسەرۆكەكان ناتوانن تەنانەت یەكەم مووچەی سەرۆكایەتیش ببینن.
سەرچاوە رۆژنامەوانییە بەریتانییەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە سوپای ئیسڕائیل پلانەكانی هێرشكردنە سەر ئێرانی تەواو كردووە، بۆ جێبەجێكردنیش تەنیا چاوەڕێی بڕیاری سیاسی سەرووی خۆیەوە دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.