لە ئەمشەوەوە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان ئێران رادەگیرێن، هۆكارەكەشی بۆ ئەگەری مەترسی هێرشی ئیسڕایل بۆ سەر ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی گواستییەوە: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئێرانی بڕیاری دا ئەمڕۆ یەكشەممە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لە كاتژمێر 9ی شەو تاكو 6ی بەیانی سبەی دووشەممە رابگیرێن.
بڵاویشی كردەوە: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی هێرشە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بۆ سەر خاكی ئێران.
لای خۆیانەوە میدیاكانی ئیسڕائیل بلاویان كردۆتەوە: سوپای ئیسڕائیل پلانی داڕشتووە هێرش بكاتە سەر چەند شوێنێكی گرینگ و ستراتیژی لە ئێران.
شوێنە گرینگەكانیش بریتین لە دامەزراوە نەوتییەكان، باڵەخانەی سەرۆكایەتی و كۆمەڵگەی رێبەری كۆماری ئیسلامی و بارەگای سەرەكی سوپای پاسداران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.