بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌نێوان كامالا هاریس جێگری سه‌رۆك و كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوو و كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌رده‌وامه، ركابه‌ری هه‌ردوو كاندید زیاتر له‌سه‌ر ناوچه خۆڵهمێشییهكانه، هه‌ر بۆیه كامالا هاریس له میشیگانه و ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه دێت كه سه‌ندیكای كرێكارانی شاری فلینت له میشیگان كه به قه‌ڵای كرێكاران ناسراوه، مانی گرتووه و داوای گرێبه‌ستی نوێی كار ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و ده‌نگی ناڕازی كرێكاران كۆبكاته‌وه كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كرێكاران به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كانن و چه‌ندین جار تره‌مپ دیموكراته‌كان به پارتێكی چه‌پ و كۆمۆنیست تۆمه‌تبار ده‌كات. تره‌مپ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ببمه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ كه‌س پێویست ناكات مانبگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌پێی چه‌ند راپرسییه‌ك تا ئێستا كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كان له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كانه‌وه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.