رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرای كردووە، ئەمشەو چوارشەممە سوپای ئیسڕائیل هێرش دەكاتە سەر ئێران لە تۆڵەی هێرشەكەی شەوی رابردوودا.
رۆژنامەی (گاردیان) بڵاوی كردۆتەوە: هێزی بەرگریی ئاسمانی ئێران خراوەنەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری هەر هێرشێكی ئیسڕائیل كە زانیاری هەیە ئەمشەو ئەنجام بدرێت.
بڵاویشی كردۆتەوە: بەشێك لە سەرۆك و سەركردەكانی ئێران بۆ مەبەستی پاراستن گواستراونەتەوە بۆ شوێنێ نهێنی و پارێزراو.
هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: چاوەڕوان دەكرێ ئیسڕائیل لە هێرشەكەی ئەمشەودا فڕۆكەی هێرشبەری ئێف 35 بەكاربهێنێت.
ئەم هێرشە چاوەڕوانكراوەی ئیسڕائیل لە تۆڵەی ئەو هێرشە دەبێت كە شەوی رابردوو لەلایەن ئێرانەوە بە مووشەك كرایە سەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.