ئەمشەو سێشەممە دەیان مووشەك لە ئێرانەوە هەڵدران بەرەو خاكی ئیسڕائیل.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: كەمێك پێش ئێشتا مووشەكەكان لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێرانەوە هەڵدران بۆ بۆردومانكردنی ئیسڕائیل.
لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكان، لە سەرجەم شارەكانی ئیسڕائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێ دەدرێت و داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت بچنە پەناگە پارێزراوەكان.
لەبارەی دەستپێكردنی هێرشەكان، سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكانمان بەلایەنی كەم 100 مووشەك لە ئێرانەوە هەڵدراون بۆ نێو خاكی ئیسڕائیل.
راشیگەیاند: هاوشان لەگەڵ هێرشەكانی ئێران، دەیان مووشەكیش لە لوبنانەوە ئاراستەی تەلئەبیب كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.