میدیایەكی ئەمەریكی ئاشكرای كردووە كە ڕەنگە ئەمشەو یان لەچەند كاتژمێری داهاتوودا سوپای ئیسڕائیل هێرشی زەمینی بۆ ناو خاكی لوبنان دەست پێ بكات.
تۆڕی هەواڵی (CBS) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی گواستوویەتییەوە: چاوەڕوان دەكرێ سوپای ئیسڕائیل ئەمشەو یان لە چەند كاتژمێری داهاتوودا هێرشی زەمینی بۆ نێو خاكی لوبنان دەست پێ بكات.
ئاماژەی بەوەشداوە: سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل هەواڵی دەستپێكردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان بە بەرپرسانی ئەمەریكایان گەیاندووە و ئەوان ئاگادارن.
هەروەها گوتوویەتی: ئەگەر ئەمشەویش هێرشەكە نەكرا، بەدڵنیاییەوە دوای نیوەڕۆی سبەی سێشەممە هێرشەكە ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە میدیا ئەمەریكییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەچەند كاتژمێری رابردوودا بەشێوەی نهێنی هێزێكی تایبەتی سوپای ئیسڕائیل سنووری خاكی لوبنانیان بەزاندووە و ئێستا چاوەڕێی فەرمانی فەرماندەكانیانن بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ باشووری لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.