Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:35

فه‌ڕه‌نسا كوژرانی 2 هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لوبنان ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

    
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باشووری لوبنان دوو هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی كوژران، كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن87 ساڵ بوو.

 به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ له‌ نزیك شوێنی بۆردومانه‌كه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی تیادا ده‌ژیان.

 ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ له‌ كاتی بۆردومانه‌كه‌دا‌ به‌شێكی باڵه‌خانه‌كه‌ ڕووخاوه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌ له‌سه‌ر قوربانییه‌كانی تری فه‌ڕه‌نسا له‌ ناوچه‌كه‌‌.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ته‌نها ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌یان بۆ ئاشكرابوه‌ و گه‌ڕان به‌شوێن هاووڵاتیانی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامه‌.

 جێی ئاماژه‌یه‌، به‌هۆی بۆردومانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی لوبنان، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و له‌ ناویاندا فه‌ڕه‌نسا، داوایان له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان كرد به‌ په‌له‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبێڵن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گه‌شته‌كانیان ڕابگرن. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.