Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:38

ئیسڕائیل كوشتنی 20 فەرماندەی دیكەی حزبوڵا رادەگەیەنێت

100%

سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە كوشتنی 20 فەرماندەی دیكەی حزبوڵای لە بۆردومانەكانی دوێنێی بەیرووتی پایتەختی لوبنان راگەیاند، لەو بۆردومانەی كە حەسەن نەسڕوڵای ئەمینداری گشتیی حزبەكە هاتە كوشتن.

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانمان لە رۆژی هەینی رابردوو بۆ سەر باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری، دوو لە گرینگترین سەركردەكانی حزبوڵا كە ئەوانیش بریتی بوون لە حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و عەلی كەركی فەرماندەی سەربازی حزبوڵا كوژران.

راشیگەیاند: جگە لە نەسڕوڵا و كەركی، هەروەها لە بۆردومانەكان 20 فەرماندە و ئەندامی دیكەی حزبوڵا كوژراون كە لە كاتی بۆردومانەكەدا لەنێو باڵەخانەكەدا بوون.

سوپای ئیسڕائیل ناوی هەندێ لەو فەرماندە و ئەندامانەی حزبوڵاشی ئاشكرا كرد كە لە بۆردومانەكاندا كوژران، ئەوانیش بریتین لە: ئیبراهیم حوسێن سەرۆكی پاسەوانەكانی نەسڕوڵا، سەمیر تۆفیق راوێژكاری سەربازی نەسڕوڵا، عەبدولئەمیر محەمەد سەرۆكی یەكەی بنیاتنانی حزبوڵا، عەلی نایف بەرپرسی رێكخستنی حزبوڵا و چەندانی دیكەش.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.