Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:32

پیپ گواردیۆلا .. كیڤن دی برۆین پێكانێكی سووكی هه‌یه‌ و پشوومان پێداوه‌

100%


پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێسته‌ر سێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، تیپەکەی جارێکی دیکە بەبێ کیڤن دی برۆینی ئه‌ستێره‌كه‌ی یاری دەکەنەوە، کاتێک شەوی سێشەممە لە قۆناغی سێیەمی جامی یانه‌كانی ئینگلته‌را ڕووبەڕووی یانه‌ی واتفۆرد دەبێتەوە.
 گواردیۆلا قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان كردو باسی پێكانه‌كه‌ی دی برۆینی كردو پێشبینی نه‌كرد یاریزانە بەلجیکییەکە به‌ ماوەیەکی زۆر دووربكه‌وێته‌وه‌ .
پێشبینی دەکرێت مانچێسته‌ر سێتی چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەکەدا بکات به‌راورد به‌ یاری رۆژی یەکشەممەی رابردوو كاتێك بەرامبەر ئارسناڵ یاریی کرد هه‌ردوو یانه‌ش به‌ دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.