Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:29

بەهۆی هێرشەكانی ئیسڕائیل دەوامی سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكان لە لوبنان داخران

100%

حكوومەتی لوبنان بڕیاری دا سبەی سێشەممە دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان لە وڵاتەكەی دابخرێت بەهۆی هێرشەكانی ئەمڕۆی ئیسڕائیلەوە.

وەزیری پەروەردەی لوبنان رایگەیاند: سبەی سێشەممە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكان لوبنان دادەخرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن فڕۆكە و تۆپهاوێژەكانی ئیسڕائیلەوە بە چڕی بارەگاكانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان بۆردومان كرا.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكانی چەند كاتژمێری رابردووی باشووری لوبنان 274 كەس كوژراون و 1024 كەسی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.