Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:38

ئێران.. له‌ تەقینەوەی کانێکی خەڵووزدا 30 کرێکار گیانیان له‌ ده‌ستدا

100%


 
له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له‌ ئێران، ده‌یان كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا. ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێران، له‌سه‌ر زاری محەممەد عەلی ئاخوندی، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی خۆراسانی باشوور ڕاگەیاندووە، دره‌نگانی شەوی ڕابردوو تەقینەوە لە 2 بلۆکی کانێکی خەڵووزی سنووری شاری تەبەس ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 30 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 17 كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌و دوو بلۆكه‌ی كانی خه‌ڵوزه‌دا شه‌ست و نۆ كرێكار كاریان تیادا كردووه‌. بە گوتەی ئاخوندی، 40 ئەندامی شارەزای تیمەکانی فریاگوزاری لە هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ گیریان خواردووه‌ له‌ناو كانه‌كه‌دا، بەڵام بەهۆی بڵاوبونه‌وه‌ی  گازی میسان و ژه‌هراویبونی ناوچه‌كه‌، ئاسته‌نگی بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنەکە دروست كردووه‌.

 کانی خەڵووزی تەبەس دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری بیرجەندی ناوەندی پارێزگای خۆراسانی باشوور لە ئێران، ڕووبەری کانەکە 30 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زیاتر له‌ 75 ملیار تۆن خەڵووزی تێدایە و بە گەورەترین كانی خه‌ڵوزی یەدەگی ئێران داده‌نرێت. 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.