هێڵی ئاسمانی ئێران ڕێگه به‌سه‌رنشینه‌كانی نادات ئامێرە بێتەلەكان هه‌ڵگرن له‌كاتی گه‌شته‌كانیاندا.
هێڵی ئاسمانی هوما له ئێران داوای لە سەرنشینانی كردووه له‌كاتی گه‌شتكردنیان له نێوان تاران و بەیروت و به‌پێچه‌وانه‌وه، ئامێری بێته‌ل له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵنه‌گرن.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی ئاسمانی هوما له ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سنوردارکردنە تەنانەت بۆ بارهەڵگر و جانتا و جانتای ناو فڕۆكه، کە بە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت تێدەپەڕن جێبەجێ دەکرێت.
پێشتریش دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان، داوای لە سەرجەم هێڵەکانی فڕۆکەوانی کرد کە لە لوبنان کاردەکەن، سەرنشینەکان ئاگادار بکەنەوە هەڵگرتنی هەر جۆرە ئامێرێکی پەیوەندیکردن بۆ ناو فرۆكه قەدەغەیە.
دوای ئێران و لوبنان وڵاتی قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، هیچ سەرنشینێک مافی هەڵگرتنی هیچ جۆرە ئامێرێكی بێته‌لی نییه له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.