Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:29

سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسڕائیل دەكات: بەمزووانە لەناو تەلئەبیب وەڵاممان دەبێت

100%

دوای هێرشە ئەلیكترۆنییەكەی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و تەقاندنەوەی هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەل، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی توندی لە ئیسڕائیل كرد و جەختی كردەوە كە بەمزووانە لەناو تەلئەبیب وەڵامێكی جەرگبڕیان دەبێت.

لە رۆژانی سێشممە و چوارشەممەی رابردوو ئیسڕائیل لە رێگەی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەلی لە لوبنان تەقاندەوە، بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەهۆی تەقینەوەكان 37 كەس كوژران و نزیكەی 3 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران (ئیرنا) لەسەر زاری لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران گواستییەوە: ئەنجامدانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكانە شكست و بێ هیوایی ئیسڕائیل دەگەیەنێت.

راشیگەیاند: بەمزووانە لەلایەن بەرەی مقاوەمەوە وەڵامێكی توندی ئیسڕائیل دەدرێتەوە و لەنێو تەلئەبیب هێرشی جەرگبڕی دەكرێتە سەر.

لە هێرشەكەی دوو رۆژی رابردووی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان، یەكێك لە بریندارەكان موجتەبا ئامانی باڵیۆزی ئێران بوو لەو وڵاتە كە خۆی و دوو لە پاسەوانە تایبەتەكانی بە سەختی بریندار بوون، دوێنێ پێنجشەممەش بۆ چارەسەری پزیشكی بەپەلە گەڕێنرایەوە ئێران.

ئەم لێدوانەی سوپای پاسداران لەكاتێكدایە كە ئێران پێشتریش لە كاتی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە 31ی تەمووزی رابردوو لە تاران، رایگەیاندبوو كە وەڵامی توندی ئیسڕائیل دەدەنەوە بەهۆی ئەم كردەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.