Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:15

بەپەلە موجتەبا ئامانی لە لوبنانەوە گەڕێنرایەوە ئێران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەپەلە باڵیۆزی ئێران لە لوبنان گەڕێنرایەوە وڵاتەكەی، هەرچەندە هاوسەرەكەی دەڵێت برینی چاوەكانی سووكن، بەڵام دوای ئەم گەڕانەوە بەپەلەیە مەترسییەكان لەسەر لەدەستدانی چاوەكانی زیاتر بوون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو ئیسڕائیل لە رێگەی هێرشی ئەلیكترۆنییەوە هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پەیجەر و بێتەلی لە نێو وڵاتی لوبنان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دەیان ئەندام و لایەنگری حزبوڵا كوژران و هەزارانی دیكەش بریندار بوون.

یەكێك لە بریندارەكان موجتەبا ئامانی باڵیۆزی ئێران بوو كە لەگەڵ دوو لە پاسەوانە تایبەتەكانی بریندار ببوون.

هاوسەری باڵیۆزی ئێران دوێنێ چوارشەممە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتبووی: موجەتەبا تەندروستی باشە و برینێكی سووكی لە چاوەكانیدا هەیە، بەم زووانەش دەگەڕێتەوە سەر كارەكانی خۆی.

چەند كاتژمێرێك دوای لێدوانەكەی هاوسەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەپەلە و بە فڕۆكەیەكی تایبەت موجتەبا ئامانی گەڕێنرایەوە ئێران بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی.

بەشێك لە میدیاكان رایانگەیاند، گەڕانەوەی بەپەلەی موجتەبا بۆ وڵاتەكەی ئەوە دەگەیەنێت كە باری تەندروستی باش نەبێت و وەك دەگوترێت بینایی چاوەكانی لەدەستدابێت.

لای خۆشییەوە باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندبوو، بەدڵنیاییەوە وڵاتەكەی وەڵامی بۆ ئەم هێرشە دڕندانەی ئیسڕائیل دەبێت و ئەم پێشێلكارییە یاساییە نێودەوڵەتییە هەر وا بە ئاسانی بەسەریدا تێپەڕ نابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.