Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:51

ئێران: مافی خۆمانە ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزەکەمان لە لوبنان بگرینەبەر

کوردستان TV
100%


نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمیر سەعید ئیرەوانی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێوشوێنی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشەی لە لوبنان دەگرێتەبەر کە بەھۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیروت، موجتەبا ئەمانی برینداربوو.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نامەیەکی لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کردووە.

لە نامەکەدا کە کۆپییەکی دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئێران بە توندی سەرکۆنەی ئەو چالاکییە "تێکدەر و تیرۆریستییانە" دەکات کە لەلایەن ڕژێمی ناپاکی ئیسرائیلەوە لە لوبنان ئەنجامی دەدەرێن.

ڕاشیگەیاندووە کە کردەکانی ئیسرائیل، یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن، ھەروەھا دەبنە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و ئاشتی.

ھەروەھا لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا، بە تایبەتی ئەمریکا بەھۆی پاڵپشتیکردنیان لە ڕژێمی ئیسرائیل، بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییە ھەڵانەی ڕژێمی ئیسرائیل.

لە نامەکەدا، ئەوەش ھاتووە: ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ھێرشەی لوبنان کە بەھۆیەوە باڵیۆزەكەى لە بەیروت برینداربوو.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، داوا لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی کراوە، لەوەی بە توندی سەرکۆنەی کردە تیرۆریستی و تاوانە ترسناکەکانی ئیسرائیل بکەن و ھاتووە: پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی ڕێوشوێنی پێویست دژبە ڕژێمی تیرۆریست بگرێتەبەر.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.