گرووپی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی ئهڵمانیا لوفتهانزا (Deutsche Lufthansa AG) گەشتەکانی بۆ تەل ئەبیب و تاران ڕاگرت.
دوای تەقینەوە هاوکاتەکەی ئامێرەکانی پەیوەندیكردن لە لوبنان، لوفتهانزا ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە گەشتەکانی ئاسمانی ئێران و ئیسرائیل کراوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی لوفتهانزا، هەموو گەشتەکانی ئەو هێڵە ئاسمانییە هەتا 19ی ئەیلوول ڕاگیراون.
لوفتهانزا جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئامادەیە قەرەبووی ئەو گەشتیارانەش بکاتەوە کە بە هۆی ئەو دۆخەوە زیانمەند بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.