Erbil 14°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:26

ژماره‌یه‌ك له‌ هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

کوردستان TV
100%


ژمارەیەک لە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان، بەڵێنیدا وەڵامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌ بێته‌له‌كانی په‌یوه‌ندی بداته‌وه كه‌ ناسراوه‌ به‌ په‌یجه‌ر‌.

 بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، کۆمپانیای ئایر فرانس گەشتەکانی لە نێوان پاریس و تەلئەبیب بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هەڵوەشاندەوە. 

هەروەها كۆمپانیای لوفتانزای ئه‌ڵمانی ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب و تاران تاوه‌كو نۆزده‌ی ئه‌یلول ڕاده‌گرن، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا. هەروەها هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی سویسرا و هێڵی ئاسمانی بروکسل بڕیاریاندا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل بۆ ماوەی48 کاتژمێری داهاتوو دوابخەن.

 ئەم ڕاگەیاندنانە دوای تەقینەوەکانی پەیجەر دێت کە دوێنی لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس و برینداربوونی زیاتر له‌ 2800 کەسی دیکە. هاوكات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، لە دیمەشق و دەوروبەری بە تەقینەوەی ئامێری پەیوەندییەکانی په‌یجه‌ر، چوارده‌ چه‌كداری حزبوڵڵا بریندار بوون. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.