Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:34

لە تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە لوبنان باڵیۆزی ئێران بریندار بووە

کوردستان TV
100%

لە تەقینەكانی ئەمڕۆی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە وڵاتی لوبنان، باڵیۆزی ئێران بە سەختی بریندار بووە.

ئاژانسی دەنگوباسی میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە موجتەبا ئامانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بەهۆی هێرشی ئەلیكترۆنی ئیسڕائیل بۆ سەر ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (فڕانس پرێس) ئەمڕۆ سێشەممە لە باشووری لوبنان بەشێكی زۆری ئامێرەكانی پەیوەندیكردن كە بە پەیجەر (pagers) ناسراوە، تەقیێنراونەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار ئەندامی حزبوڵای لوبنانی بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش دا كە تەقینی ئامێرەكانی لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە ئەنجامی هێرشێكی ئەلیكترۆنیدا ئەنجامدراون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان داوای لە هاووڵاتییان كرد روو لە نەخۆشخانەكان بكەن بە مەبەستی پێدانی خوێن بەهۆی زۆری رێژەی بریندارەكان.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد ئەوانەی ئەم جۆرە ئامێرە بەكاردەهێنن، بە زووترین كات ئامێرەكان لە شوێنێكی دوور فڕێ بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.