له به‌سره گه‌نجێك ده‌ستڕێژی گولـله له سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یانكوژێت. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، شه‌وی ڕابردوو لە ناوچەی قیبلەی باشووری ڕۆژئاوای شاری بەسرە، گه‌نجێك بە دەمانچە سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كوژێت.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه خێزانه‌كه پێكهاتبوو له چوار كه‌س كه دایك و باوك و دوو منداڵ بوون.
پێشتریش لە مانگی ئایاردا، لە شارەدێی شەتولعەرەبی باشووری پارێزگای بەسرە، کەسێک ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له خێزانه‌كه‌ی كرد كه له دوازده كه‌س پێكهاتبوو، دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه چواره‌مین حاڵه‌تی كۆمه‌ڵكوژی خێزانه له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی به‌سره و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.