ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی9ی2024، له یاریگا جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا ،ركابه‌رییه‌كانی گه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ست پێده‌كات و كه به شێوازه نوێیه‌كه‌ی و به‌به‌شداری 36 یانه هه‌نگاوه‌كانی ده‌كه‌وێته ڕێ و خشته‌ی گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
له‌گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كاتژمێر7:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر دوو یاری به‌رێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی میوانداری یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆله‌ندی ده‌كات، یاری دووه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی یۆنگ بۆیزی سویسری و ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزیه.
هه‌ر له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو رووبه‌رووی یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه، بایرن میونشنیش میوانداری یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌ب ده‌كات
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری یه‌كه‌می دا، كاتژمێر10ی شه‌و له‌سه‌ر یاریگای سانسیرۆ له ئیتاڵیا ، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان پێشوازی له یانه‌ی لێڤه‌رپۆل ده‌كات ، هه‌ردوو یانه به دوو راهێنه‌ری تازه‌و كۆمه‌ڵێك یاریزانی نوێ رووبه‌رووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و هه‌وڵی بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه ده‌ده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.