Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:02

کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشکی زیندووی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە كرد

کوردستان TV
100%

له‌ فه‌رمانێكدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاورده‌كردنی مریشکی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی عێراق قەدەخە كرد و بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكه‌ ئامانج ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌تی عێراق لێدانه‌ له‌ ژێرخانی ئابوروی حكومه‌تی هه‌رێم.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سائیر حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتاکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق رایگەیاند: هاوردەکردنی مریشکی زیندوو له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێڕاق سنووردار دەکرێت.

 وتیشی، هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و گۆشتی مریشک لە دەرەوەی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ رێگەپێدراو نییە و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ڵام هاوردەکردنی مریشکی بەستوو دوای پەسەندکردنی رێگەپێدراوە. ئه‌وشی خسته‌ڕوو بە بڕیاری سەرووی خۆمان، رێگە نادرێت مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق بگوازرێتەوە، چونکە زۆریان بەشێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوە دەهێنرێنە نێو هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگوازرێنەوە.

 راشیگه‌یاند به‌ڵام هاوردەکردنی مریشکی هێلکەکەر و هێلکە لە هەرێمەوە بەو مەرجە رێگه‌پێدارو دەبێت کە کێڵگەکان مۆڵەتی فەرمیان هەبێت و لەلایەن بەشی ڤێتێرنەرییەوە بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەرییان پێدرابێت. 

لای خۆشیه‌وه‌ بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی  به‌ بڕیاری وه‌زاریه‌ت كشتوكالی عێراق بردنی مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی عێراق قەدەخەکراوە، بەڵام بە پارە لە بازگەکانەوە رێگە دەدرێت ئەو مریشکە بچێتە ناوچەکانی عێراق.

 جه‌ختیشی كرده‌وه‌ هێنانی مریشکی زیندووی بە قاچاخ لە دەرەوەی وڵات هیچ بنەمایەکی نییە، و بگره‌ تاكه ‌ئامانجی حكومه‌تی عێراق له‌و بڕیاره‌ی لێدانه‌ له‌ ژێرخانی ئابوروی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.