Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:34

دادگای فیدڕاڵیی لەسەر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد له‌ سنوری كه‌ركووك کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی9ی2024، دادگای فیدراڵیی عێراق، لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی، دانیشتنی یەکەمی دادگای فیدراڵی، لەسەر سکاڵای ژمارە 140ی ساڵی 2023 دەبێت کە 21ی تەممووزی 2024، دانیشتەکە دواخرا بوو، کە لەلایەن شەش هاووڵاتیی کورد لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دەسەڵاتەکانی تۆمارکراوە و لە سکاڵاکەدا داوا دەکەن بڕیاری ژمارە 949ی ساڵی 1977 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعس بۆ دەست بەسەرداگرتن و مافی خاوەندارێتی زەوییە کشتووکاڵییەکانی هاووڵاتییانی کورد و گواستنەوەی مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان بۆ سەر وەزارەتی دارایی بە کارهێنانەوەی زەوییە کشتووکاڵییەکان بە ناوی چاکسازی کشتوکاڵی بە نادەستووری دابنرێت و بڕیارەکانی سەردەمی بەعس هەڵوەشێنرێنەوە و مافی خاوەندارێتی زەوییەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

هەروەها دانیشتنی دووەمی دادگای فیدراڵی عێراق بە هەمان شێوە لەسەر سکاڵایەکی دیکەی جووتیارانی کورد و تورکمانی سنووری شارۆچکەی داقوقی باشووری کەرکووک کە ئەو سکاڵایەش ڕۆژی 21ی مانگی تەممووز دانیشتەکەی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخرا بوو.

سکاڵاکاران له‌ چوار کەس پێكهاتوون و سکاڵاکەیان لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردووە و تێدا داوای بە نادەستووری دانان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 824ی دەرچووی 16ی ئابی 1976 دەکەن، کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە پاساوی چاکسازیی کشتوکاڵی زەوییەکانیان زەوت کراوە و مافی خاوەندارێتییان لێ وەرگیراوەتەوە
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.