موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا به دوورخستنەوەی گرووپێکی دیکەی نێو رەوتەکەی کە بڕوایان بە دژایەتیکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا موقتەدا سەدر سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه له‌لایه‌ن ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر بڵاوکراوەتەوە، داوای لە تەحسین حمێداوی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتەکەی کردووه كه گرووپی ئەزهەرییوون له نێو ره‌وته‌كه دوور بخاته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، پێویستە لەسەر رەوتی سه‌در بایکۆتی گروپی ئەزهەرییوون بكات كه میلیشیایه‌كی بۆگەنن. هه‌روه‌ها فه‌رمانی كردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له كرده‌وه خراپه‌كانی ئه‌و هێزانه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه بوونه‌ته هۆی ناسەقامگیریی وڵات.
له ماوه‌ی رابردوو ژمارەیەک رەوت و رێبازی نێو رەوتی نیشتمانیی شیعە، کە پێشتر ناوی (رەوتی سەدر) بوو، بانگەشەی نزیکبوونه‌وه‌یان له رەوتی نیشتمانی شیعه کرد. به‌ڵام به‌شێكیان، به‌هۆی زێدەڕۆییان لە خۆشەویستیی موقتەدا سەدر و باوکی و هه‌روه‌ها رێبازی ئالی سەدر له ریزه‌كانی رەوتی نیشتمانیی شیعە دەرکران.
دوایینی ئه‌و گروپانه‌ش ئهزههریونی نێو گرووپی چەکداریی سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی نیشتمانیی شیعەن.
ئهزههریون به‌وه تۆمه‌تبار كراون كه له عەسائیبی ئەهلی حەق و قەیس خەزعەلی نزیك بوونه‌ته‌وه و پێچەوانەی رەوتی نیشتمانیی شیعە، بروایان بە رووبەڕووبوونەوەی چەکداری و دژایەتیکردنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.