له فه‌رمانێكیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی روویاندا، لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو كردووه و ڕاسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیری گواستنه‌وه كردووه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یه‌كێك له راسپارده‌كان دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییه له ئه‌ركه‌كانی و هاوكات وه‌زیری گواستنه‌وه‌ش ڕاسپارده‌كانی په‌سه‌ند كردووه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، له‌م چوارچێویه‌دا جارێكی دیكه ڕێنماییه‌كانی پێشوی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت و نابێت چیتر كه‌مته‌رخه‌می له هیچ بوارێكدا هه‌بێت كه كاریگه‌ری بكاته‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به هاووڵاتانیی عێراقیی و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له هیچ كه‌س و به‌رپرسێك قبوڵ ناكرێت كه كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێـت له‌سه‌ر ناوبانگی دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌وان كێبڕكێی پێشخستنی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.