Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:17

بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ پێبژاردنی 11 ملیۆن دۆلار سزادرا

کوردستان TV
100%


 
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌لایه‌ن دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاریس به‌ پێبژاردنی بڕی یازده‌ ملیۆن دۆلار سزدارا.

 دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بڕیارێکی دژی بانکی ناوەندی عێراق دەرکرد و پابەندی کرد بە پێدانی بڕی یازده‌ ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیای كاردنۆ ئێم ئی، دوای تۆماركردنی سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا بیانییه‌وه‌ له‌ مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا.

 كۆمپانیای كاردنۆ ئێم ئی كۆمپانیه‌یه‌كی جیهانییه‌وه‌ و لقی له‌ زۆرێك له‌ وڵاتادا هه‌یه‌ ساڵی رابردوو سكاڵایه‌كی له‌ دژی بانكی ناوه‌ندی عێراق تۆماركرد به‌ تۆمه‌تی رێگرییه‌كانی بانكه‌ له‌ دامه‌زراندنی بنکەیەکی نوێی کۆمپانیاکە لە بەغدا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كارمه‌ندانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌، دواتر دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس دەستبەسەرکردنی ئەندازیار و کارمەندانی کۆمپانیاکەی بە کارێکی نایاسایی ناساندووە.

 پێشتر بانکی ناوەندیی عێراقی بە تۆمەتی پێدانی زانیاریی ناراست و فێڵ و قۆڵبڕین کۆمپانیای کاردنۆ ئێم ئی داوەتە دادگا و بریاری پێنج ساڵ زیندانی بۆ ئەندازیارە ئوسترالییەکەیان ڕۆبەرت پیتەر و هاوکارە میسریەکەی خالد ڕەدوان دەرکردووە لەگەڵ پێبژاردنی دوازده‌ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.