Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:05

كەركووك.. داعش هێرشی كردووە و لە سوپای عێراق كوژراو و بریندار كەوتۆتەوە

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی سوپای عێراق و بەهۆیەوە كوژراو و برینداری لێ كەوتۆتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی چەكدارانی داعش لە دەوروبەری شارۆچكەی دوبز لە باكوری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازی سوپای عێراق.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو ئەفسەری سوپای عێراق كوژراون و چەند سەربازێكی دیكەش بریندار بوون.

ئەفسەر و سەربازەكانی سوپای عێراق رووبەڕووی چەكدارەكانی داعش بوونەتەوە تا ئەو كاتەی هێزی پاڵپشتی سوپا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.

دوای هێرشەكە، چەكدارەكانی داعش بۆی دەرچوون و ناوچەكەش لەلایەن سوپای عێراقەوە دەوردراوە، هەروەها تەرمی دوو ئەفسەرەكە و بریندارەكانیش گواستراونەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.